حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا له‌سه‌ر ئیسرائیل تۆمار ده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی بۆردوومانی جبه‌خانه‌ی هێزه‌كانیان په‌نا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بات و سکاڵا له سه‌ر ئیسرائیل تۆمار ده‌کات.
کوردپرێس:
محه‌مه‌د به‌سری یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی حه‌شی شه‌عبی ئاشکرای کرد: "دۆسێی بۆردوومانه‌کانی سه‌ر سه‌ربازگه و جبه‌خانه‌کانی حه‌شد دراوه‌ته ده‌ست فالح فه‌یاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی تا له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كاری له‌سه‌ر بكات."
ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی حه‌شد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که به‌م نزیکانه فه‌یاز له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سکاڵا له سه‌ر ئیسرائیل تۆمار ده‌کات.
شایانی باسه؛ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل چه‌ندین جبه‌خانه و كۆگای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق كرده ئامانج و زیانێكی زۆری لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران