په‌رله‌مانتارێكی كوردستان:
شه‌ش ساڵه نه‌توانراوه چاودێریی دارایی ده‌زگاكان لە هەرێمی کوردستان بكرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌ندین رێنماییان به دیوانی چاودێری دارایی داوه و داواش له په‌رله‌مان و حکوومەت ده‌كه‌ن پشتیوانی چاودێری دارایی بكه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وتی: "ڕۆژی 26-8-2019 له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی كۆ بووینه‌وه و چه‌ندین رێنماییمان پێداون، به‌ڵام چاودێریی دارایی كێشه‌ی پشتیوانی هه‌یه تا بتوانێت كاره‌كانی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته حکوومەت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پشتیوانی ئه‌و دیوانه بكه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كرد له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوودا دیوانی چاودێری دارایی نه‌یتوانیوه وه‌ک پێویست چاودێری خه‌رجی و داهاته‌كانی ته‌واوی ده‌زگاكان بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆژه بودجه‌ی هه‌رێم نه‌بووه و وه‌ک یاسا ده‌رنه‌چووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران