لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای تورکیا 24 چەکداری پەکەکە کوژران
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ پەکەکە لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و عێراقدا 24 هێزی پەکەکە کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی چەنگی 3 و ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی دەرەوەی سنووری وڵاتدا لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو 24 ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە بەیاننامەکەدا کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە هاتووە: 11 کەس لە هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی سنوورەکانی تورکیا و 13 کەسی دیکەش لە ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوورەکاندا لە باکووری عێراق کوژراون.
ئەم بەیاننامە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو هێزانی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە خەساری زۆریان لێکەوت و سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە کوژرانی حەفت هێزی سوپای تورکیایان ڕاگەیاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران