یه‌که‌مین فڕینی ھاوبه‌شی ھێلیکۆپته‌ری هێزه‌کانی ئه‌مریکا- تورکیا له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ئه‌نجام درا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان ده‌رباره‌ی ده‌ست‌پێکردنی یه‌که‌مین قۆناغی کاره‌کان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا له‌لایه‌ن وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا- ئه‌مریکا و لێدوانی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ژووری فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا- ئه‌مریکا له‌پێناو دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام وێنه‌ی یه‌که‌مین فڕینی هاوبه‌شی هێلیکۆپته‌ر به به‌شداریی فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاو کرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر ڕای‌گه‌یاند که له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ھه‌نگاوی یه‌که‌م له ناوچه‌ی ئارام له رۆژھه‌ڵاتی فوڕات یه‌که‌مین فڕینی ھاوبه‌شى ھێلیکۆپته‌ر به به‌شداریی فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌نجام درا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران