فەرمانی دەستگیر کردن بۆ 34 سەربازی هێزی ئاسمانیی تورکیا دەرکرا
بەشی تورکیا- به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردنیان به ڕه‌وتی خزمه‌ت كه له‌لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، زیاتر له 30 سه‌ربازی هێزی ئاسمانیی توركیا و ده‌یان هاووڵاتیی تر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرا.
کوردپرێس: میدیاكانی توركیا ئه‌مڕۆ 24-8-2019، بڵاویان كرده‌وه، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردنیان به ڕه‌وته‌كه‌ی فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن، ڕۆژی هه‌ینی داواكاری گشتی توركیا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 34 سه‌ربازی هێزی ئاسمانی و 52 هاووڵاتی تری وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردووه.
حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره، فه‌تحوڵڵا گیوله‌ن كه له ئه‌مریكا نیشته‌جێیه، تۆمه‌تبار ده‌كات به تێوه‌گلانی له كووده‌تاكه‌ی ساڵی 2016.
دوای سێ ساڵ له كووده‌تاكه و به‌پێی ئاماره‌كان، زیاتر له 77 هه‌زار كه‌س به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وتی خزمه‌ت و تێوه‌گلانیان له كووده‌تاكه له توركیا ده‌ستگیر كراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران