سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی چنگی 3ی له باکووری عێراقی ده‌ست پێ‌کرد
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕایگه‌یاند که سوپای وڵاته‌که‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی له دژی په‌كه‌كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێکردووه.
کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 24ی ئابی 2019 وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا باسی له‌وه کرد که له "باكوری عێراق"دا ده‌ستیان كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ 3" بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ڕوونیشی کردۆته‌وه که ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ناوچه‌ی سینات-حه‌فتانین به‌ڕێوه ده‌چێت.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئه‌مه سێیه‌مین ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیایه كه له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران