ئه‌ردۆغان: هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه کوردییه‌کان خزمه‌تی تێرۆریان كردووه نه‌ک گه‌ل
به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی توركیا سه‌باره‌ت به‌و سێ هاوسه‌رۆک شاره‌وانییه‌ی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه و كه‌سانی دیكه خرانه شوێنیان گوتی: "هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی ماردین و وان و ئامه‌د خزمه‌تی تێرۆریان كردووه نه‌ک گه‌ل".
کوردپرێس:
ڕۆژی هه‌ینی 23ی ئابی 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند: "هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ماردین و وان و ئامه‌د خزمه‌تی گه‌لیان نه‌كردووه به‌ڵكوو خزمه‌تی تێرۆریستانیان كردووه".
ئه‌وه له كاتێكدایه هاوسه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د و وان و ماردین به تۆمه‌تی پاڵپشتی له تیرۆر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه و له جێگایان قه‌یووم دانرا و به‌هۆیه‌وه له زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی تورکیا خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و پێكدادانیش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه ڕووی دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران