ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی پێداویستیی سەربازیی گه‌یانده خۆرهه‌ڵاتی فورات
بەشی سوریا- روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، نزیکەی 60 بارهه‌ڵگر پێداویستی و چه‌ک و هاوكاری لۆجستی لە سنووری سملکاوە گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
کوردپرێس: به گوێره‌ی ئاماری روانگه‌ی سووریا، تا ئێستا 2300 بارهه‌ڵگر كه‌رسته و چەک و پێداویستی لۆجستی و سه‌ربازی به 23 كاروان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
ناردنی ئه‌و كۆمەک و هاوكارییه سه‌ربازییانه بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له كاتێكدایه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا رێككه‌وتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران