ئۆجه‌لان: دژی شه‌ڕین و هه‌میشه بۆ ئاشتی ئاماده‌ین
کوردپرێس:
مێهمه‌ت ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که ئاماژه به سه‌ردانه‌که‌ی خۆی له ڕۆژی جه‌ژنی قوربان بۆ دوورگه‌ی ئیمڕاڵی و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان برای و ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌کات و ده‌ڵێت: له دیداره‌که‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی ناوچه‌كه و لێدوانه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به چوونه ناو باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و سێ ته‌وه‌ری دیکه‌ی گرینگ بریتی له "یه‌که‌م؛ مه‌سه‌له‌ی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، دووهه‌م؛ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ و سێهه‌م؛ کێشه‌ی ڕێکخراوه‌یی له تورکیا و گوشاری زۆر بۆ سه‌ر خه‌ڵک هاوپه‌یوه‌ند به‌م سێ بابه‌ته" گفتوگۆمان کرد.
براکه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به بۆچوونه‌کانی ناوبراو له‌باره‌ی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کرد و گوتی: "له دیداره‌که‌دا ئۆجه‌لان باسی له‌وه کرد که ئه‌مه به شه‌ڕ ناکرێت، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌م زیان ده‌گه‌یه‌نێت به تورکیا و هه‌میش گه‌لانێک که له‌وێ ده‌ژین. پێویسته ئاشتی پێش بخرێت. ئه‌گه‌ر تورکیا بچێته ناو سووریاوه ئه‌مه‌ش نابێته چاره‌سه‌ر. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که شه‌ڕ بۆ گه‌لان شتێکی باش نییه. من 20 ساڵ له سووریا بووم، کێشه‌کان پێویسته به دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکرێت، کێشه‌کان هیچکات به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناکرێت".
مێهمه‌ت ئۆجه‌لان باس له‌وه ده‌کات که سه‌رۆکی زیندانی‌کراوی په‌که‌که سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری پرسی کورد وتوویه‌تی: "بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ئێمه ڕۆڵ و ئه‌رکی خۆمان پێکدێنین. ئۆپه‌راسیۆنی چنگ به واتا‌ی شه‌ڕه. ئه‌م کێشه‌یه به ڕشتنی خوێنی مرۆڤه‌کان چاره‌سه‌ر نابێت. ئێمه هه‌میشه بۆ ئاشتی ئاماده‌ین. ئێمه هه‌میشه دژی شه‌ڕین و پێویسته له جێی شه‌ڕ ئاشتی بێت".
به وته‌ی مێهمه‌ت ئۆجه‌لان، له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان تیشکی خستووه‌ته سه‌ر یه‌کێتیی گه‌لی کورد و ڕای‌گه‌یاندووه: "تورکیا به بێ هاوکاریی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو نابێت. به بێ هه‌رێمی کوردستان جووڵه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێت و ئه‌م کاره گورز له یه‌کێتیی گه‌لی کورد ده‌وه‌شێنێت. پێویسته هه‌ر که‌سێک بۆ یه‌کێتیی گه‌لی کورد له ناو کار و خه‌بات بێت".
هاوکات عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ڕێگه‌ی مێهمه‌ت ئۆجه‌لانه‌وه په‌یامێکی بۆ هه‌ده‌په ناردووه و تێیدا هاتووه: "60 په‌رله‌مانتاریان هه‌یه و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شاره‌وانییه‌کانیشیان وه‌رگرته‌وه. جارێکی دیکه‌ش وتوومه ئه‌گه‌ر من له‌ده‌ره‌وه بوومایه کۆڵانه‌کانم پاک ده‌کرده‌وه. پێویسته په‌رله‌مانتاره‌کان 24 سه‌عات له ناو خه‌ڵک بن. حیزب ڕێکخراوێکی گه‌وره‌ی هه‌ره‌دیموکراتییه و پێویسته خزمه‌تی خه‌ڵک بکات. گه‌ل ئیراده‌ی خۆی داوه‌ته ده‌ستی ئه‌وان و ئه‌وانیش پێویسته خزمه‌تکاری ئه‌م گه‌له بن".
شایانی باسه؛ ڕۆژی 12ی ئابی 2019 و له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندان چاوی به ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی که‌وت. هاوکات پێشتر و له ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌ش عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕای‌گه‌یاندبوو که ده‌توانێت ته‌واوى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و کۆتایى به ئه‌گه‌رى شه‌ڕ بهێنێت له ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران