هه‌سه‌ده: به‌زاندنی سنووره ئاسمانییه‌کانی سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه قبووڵ ناکه‌ین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی سوپای سووریای دیموکرات ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌کانی تورکیا کرد بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له کوردستانی سووریا و ڕای‌گه‌یاند: داواکارییه‌که‌ی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه. ئێمه‌ش به هیچ له‌ونێک ئه‌م بابه‌ته‌مان قبووڵ نه‌کردووه و قبووڵیشی ناکه‌ین و ڕێگه به به‌زاندنی سنووره‌کانی کوردستانی سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه ناده‌ین.
ناوبراو له‌باره‌ی قووڵاییی ناوچه ئارامه‌که‌ی باکووری سووریا جه‌ختی کرد: سوپای تورکیا دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له قووڵاییی 14 کیلۆمه‌تریی سنووره‌کانی تورکیا له نێوان گرێسپی- کۆبانێ به بابه‌تێکی ئیجابی ده‌زانێت. له ئێستادا په‌یوه‌ندییێکی ناڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه. لایه‌نی ئه‌مریکی په‌یامی تورکه‌کان ده‌گه‌ینێته ئێمه و په‌یامی ئێمه‌ش بۆ تورکیا ده‌گوازێته‌وه.
کۆبانێ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی سووریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه که بڕیاره دروست بکرێت ڕوونی کرده‌وه: هاووڵاتییانێک که خه‌ڵکی ناوچه‌کانی باکووری سووریا‌ن و ئێستاکه له تورکیان ده‌توانن بۆ کوردستانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که تاوانیان ئه‌نجام داوه ده‌بێ به‌ره‌وڕووی دادگه بکرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران