خبر 2019-08-16 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و كونسوڵی گشتیی فەڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و دۆمنیک ماس، كونسوڵی گشتیی فەڕه‌نسا له‌ سه‌لاحه‌ددین کۆ بوونەوە و لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوانی هەرێمی کوردستان و فەڕەنساوە گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی مەسعوود بارزانی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مسعوود بارزانی، پێشوازیی له‌ دۆمنیک ماس، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووە و له‌ دیداره‌كه‌دا لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنساوە گفتوگۆیان کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، كونسوڵی فەڕه‌نسا پێزانینی خۆی و حكوومه‌تی فەڕه‌نسای ده‌ربڕی كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و فەڕه‌نسایشی به‌رز نرخاند و سوپاسی حكووومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستانی كرد.

هاوکات مەسعوود بارزانی رایگەیاندووە: په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان كوردستان و فەڕه‌نسا په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و ته‌ئكیدی له‌به‌رده‌وامی و پێشخستنی دۆستایه‌تیه‌كه‌ی كردو‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كونسوڵ دۆمینک ماس له‌ئه‌ركی نوێیدا خواست.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ په‌یوه‌ست بووە به‌ پرسی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جه‌خت له‌سه‌ر دیالۆگ و رێگه‌ی ئاشتیانه‌ کراوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.