باس کردن لە هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یارمەتیدان بە دامەزراندنی دەوڵەتی تیرۆرە لە باشووری تورکیا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا وه‌ک نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی، سه‌ردانی مه‌زاری "ئاڵپ ئهرسلا توركێش" دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌م سه‌رۆكی مهههپەی كرد و دواتر رۆژه‌ڤی توركیای بۆ میدیاكارانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و رایگه‌یاند كه دوای جه‌ژن، حكوومه‌تی توركیا چاكسازی گه‌وره له چه‌ندین بواری جیاجیا ئه‌نجام ده‌دات، به‌تایبه‌تیش چاكسازی له سیسته‌می دادوه‌ری و دادگاكان‌دا.
باخچه‌لی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه ماوه‌یێكه باسی گه‌رمی راگه‌یاندنه‌كانی توركیایه، گوتی: "توركیا پێویستی به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، بیركردنه‌وه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له‌مپه‌ڕ خستنه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به‌تیرۆر و هاندانی تیرۆریستان ده‌بێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تیرۆر له خوار سنووره‌كانی باشووری وڵاتمان و بوێریدانه به په‌كه‌كه و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و پشتگوێخستن ده‌بێت بۆ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به گرووپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن".
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتیشی: "بۆیه به‌هیچ شێوه‌یێک پێویستمان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، پێویستمان بهڕیشهكێش كردنی تیرۆر و تۆكمه كردنی زیاتری بنه‌ماكانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزكردنی ئابووری و درێژه‌دانه به فهرمانڕهواییێكی به‌هێز، كه سه‌رجه‌م ئه‌م بوارانه له رۆژانی داهاتووش پێشهاته‌كان ده‌بینرێن".
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران