قایمقامی هه‌ولێر: ڕۆژانه 25 هه‌زار گه‌شتیار دێنه پارێزگای هه‌ولێر
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: به‌هۆی پشووی جه‌ژنی قوربانه‌وه ڕۆژانه 25 هه‌زار گه‌شتیار دێنه سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
کوردپرێس:
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ‏ڕاگه‌یاند: "پێشبینی ده‌که‌ین تاوه‌کوو کۆتایی هاتنی ‏جه‌ژن ژماره‌ی گه‌شتیاران بگاته 200 هه‌زار که‌س و زۆربه‌ی ‏گه‌شتیاره‌کانیش له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه دێن."
قایمقامی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش کرد: "زۆربه‌ی هۆتێل و مۆتێله‌کان له ڕێگه‌ی ‏گرووپه گه‌شتیارییه‌کانه‌وه گیراون و لیژنهیێکیشمان بۆ ‏سه‌رپه‌رشتی کردنیان داناوه."
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که هه‌ر خاوه‌ن ئۆتێل و شوێنێکی ‏گه‌شتیاری پابه‌ند نه‌بێت به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گرووپه گه‌شتیارییه‌کان و ‏نرخ به‌رز بکاته‌وه سزا ده‌درێت.‏
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران