وەزیری دەرەوەی تورکیا: ڕێکەوتنەکەمان لەسەر ناوچەی ئارام تا سەر دەبەین
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە "رێگا بە گۆڕینی ئەو هەوڵانەمان نادەین (دامەزراندنی ناوچەی ئارام) هاوشێوەی پلانی مەنبج."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر وردەکارییەکان و ئامادەکردنی نەخشەڕێگایێک بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام رێککەتبوون و بڕیاربووە لە ماوەی ٩٠ رۆژدا نەخشەڕێگاکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام واشنتۆن "بە بیانووی نەبوونی وردەکاری لە خاڵەکانی چاودێریی هێزە هاوبەشەکانیان" لە پلانەکە کشایەوە.
دوێنێش حکوومەتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا هەوڵەکانی ئەنقەرە و واشنتۆنی بۆ دامەزرادنی ناوچەی ئارام لە سووریا بە "هەوڵدانێکی مەترسیدار و دەستدرێژییێکی ئاشکرا" بۆ سەر یەکێتیی خاکی سووریا وەسف کرد.
هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا پێشنیازی کردووە "ناوچەیێکی داماڵراو لە چەک" بە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر دروستب کرێت و حەوت کیلۆمەتری دیکەش لە چەکی قورس دابماڵرێت، بەڵام ئەنقەرە دەخوازێت ناوچەی ئارام بەلای کەم دوو ئەوەندەی ئەو رووبەرەبێت کە واشنتۆن پێشنیازی کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران