خبر 2019-08-08 12:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمەریکا لەسەر ناوچەی ئارام:

سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا: ناوچەی ئارام نابێت ئاسایشی پەکەکە-یەپەگە بپارێزێت

بەشی تورکیا- لە یەکەم کاردانەوەیدا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا دەڵێت: "ناوچەی ئارام نابێت ئاسایشی پەکەکە-یەپەگە بپارێزێت، بەڵکوو دەبێت پارێزگاری لە ئاسایشی تورکیا بکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند: ''ناوچەی ئارام، نابێت ئاسایشی پەکەکە-یەپەگە بپارێزێت، بەڵکوو دەبێت پارێزگاری لە ئاسایشی تورکیا بکات. ئەمریکا نابێت کارێکی دژ بە رەوشتی ھاوپەیمانی ئەنجام بدات.

سەرۆکی گشتیی مەھەپە، باخچەلی گوتیشی: ''ناوچەیێکی ئارام کە بە قوڵایی ٣٠-٣٥ کم لە سووریا دروست دەکرێت، نەک تەنیا دڵنیایی دەداتە تورکیا، بەڵکوو دڵنیایی بە ناوچەکەش دەدات''.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.