خولێکی پێدانی هۆشیاریی یاسایی بۆ مامۆستایانی ئایینیی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه چوو
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 6-8-2019 له شاری هه‌ولێر 30 مامۆستای ئایینی وتاربێژ و پێشنوێژی مزگه‌وته‌كان خرانه خولێكی پێدانی هۆشیاری یاسایی و پێشه‌وا حیسامه‌دین سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوی لێكۆڵه‌ر كه جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یه به ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: كاریگه‌ریی مامۆستایانی ئایینی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیدا زیاتر بووه.
ناوبراو وتیشى: "ئێستا ده‌مانه‌وێت هۆشیاری یاساییان پێبده‌ین چوونكه كاریگه‌ریی ئه‌وانیش له ڕووی یاساییه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌توانین ڕێگر بین به هه‌ردوو لای ئایینی و یاسایی تا به‌ره‌نگاری كێشه‌كان ببینه‌وه".
پێشه‌وا حیسامه‌دین باسی له‌وه‌ش كرد که خوله‌كانی پێدانی زانیاری یاسایی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و له ماوه‌ی ڕابردوودا 30 مامۆستا و ئه‌مڕۆش 30 مامۆستای دیكه به‌شداری ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن تا بتوانن زۆرترین كاریگه‌ریی یاسایی له ڕێگه‌ی وتاره ئاینییه‌كانه‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران