هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا سنووردار ده‌بێت/ ئه‌ندێشه‌ی گه‌لی دیموکرات له سووریا جێبه‌جێ ناکرێت
حه‌سه‌ن ئه‌بوو ئه‌علا سه‌رۆکی نووسینگه‌ی حیزبی موحافیزه‌کاری سووریا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌گه‌لێکی زۆر له نێوان به‌رپرسانی تورکیا و ئه‌مریکا هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ئه‌نجام دراوه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که ئه‌م بابه‌ته تا چ ڕاده‌یێک به لای ئه‌مریکاوه گرنگه.
ناوبراو گوتیشی: من پێم وایه چیدی تورکیا ته‌حه‌مولی نه‌ماوه و دڵنیام که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاش هه‌روا که له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون نههاتهدهنگ ئه‌م جاره‌ش هیچ کاردانه‌وه‌یێکی له به‌رانبه‌ر تورکیا نابێت.
کارناسه سیاسییه‌که‌ی کاروباری سووریا زیادیشی کرد: دۆخی ئێستای ناوچه‌که ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی سنووردار له ناوچه‌یێکی جوگرافیاییی بچووک ئه‌نجام بدات.
حه‌سه‌ن ئه‌بوو ئه‌علا جه‌ختی کرده‌وه: پێده‌چێت سوپای تورکیا هه‌ندێک بنکه‌ی کوردی سووریا له قووڵاییی 7 تا 10 کیلۆمه‌تریی ناوچه‌ی نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی کۆبانێ و ڕۆژئاوای قامیشڵۆ بکاته ئامانج.
سه‌رۆکی نووسینگه‌ی حیزبی موحافیزه‌کاری سووریا باسی له‌وه کرد که پێده‌چێت ئه‌مریکا پشت له کورده‌کان بکات و گوتیشی: لێره ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌م بابه‌ته بکه‌م که مومکینه ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی کوردی خۆی له ئه‌گه‌ری وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک ده‌ستکه‌وتی سیاسی له به‌رانبه‌ر دیکه‌ی وڵاتانی چالاک له قه‌یرانی سووریا به‌جێبهێڵێت که گرینگ‌ترینیان ئێرانه.
شرۆڤه‌کاری سیاسیی عه‌ره‌بی سووریا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا کرد و ڕوونی کرده‌وه: ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌زموونێکه که له بارودۆخێکی تایبه‌تدا دێته‌دی به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی ئێستاکه‌ی باکووری سووریا گۆڕانی به سه‌ردا بێت شکست ده‌خوات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه ئه‌زموونێکی سیاسییه له نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک و دیموکراسیی مه‌ده‌نی و ئابووری بازاڕ و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕووی ئیداری و ئابوورییه‌وه. که‌واته ئێمه ئه‌زموونی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌و شێوازه‌ی که له ئه‌ندێشه‌ی گه‌لی دیموکرات ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به عه‌قڵییه‌تێک ده‌زانین که به بۆنه‌ی هه‌ندێک هۆکاره‌وه شایانی جێبه‌جێکردن له وڵاتی ئێمه‌دا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران