به‌رپرسێکی یه‌به‌شه ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ئه‌و هێزه بووبێت به به‌شێک له حه‌شدی شه‌عبی
کارگر شنگالی به‌رپرسێکی هێزه‌کانی به‌رخۆدانی شنگال له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره‌ی کوردپرێس له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که میدیاکان ئیدعا ده‌که‌ن یه‌به‌شه بووه‌ته به‌شێک له حه‌شدی شه‌عبی گوتی: ئه‌م بابه‌ته دووره له ڕاستییه‌وه و هێزه‌کانمان به‌شێک له حه‌شدی شه‌عبی نیین.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: به‌شێکی بچووک له یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شنگال به شێوه‌ی فه‌رمی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ده‌که‌ن که ئه‌و بابه‌ته‌ش له ڕووی ڕاهێنانی ئایدیۆلۆژیک و سه‌ربازی له‌لایه‌ن یه‌به‌شه‌وه ئیداره ده‌کرێت.
کارگر شنگالی زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی عێراق مووچه‌ی ئه‌و به‌شه بچووکه‌ی هێزه‌کانی یه‌به‌شه ده‌دات به‌ڵام له ڕووی ڕێکخراوه‌یی له‌لایه‌ن یه‌به‌شه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=67649
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران