خبر 2019-08-07 04:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەلی کەندی نووسەر و مێژوونووسی کورد کۆچی دواییی کرد

بەشی فەرهەنگ- عەلی کەندی، نووسەر و مێژوونووسی کورد لەتەمەنی 71 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییی کرد. کوردپرێس:

هەندرێن ئەحمەد، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "عەلی کەندی، نووسەر و مێژوونووسی کورد کە ساڵانە ساڵنامەی کوردی دەردەکرد و لەبواری رۆشنبیری و مێژوودا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو، ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد".

هەندرێن ئەحمەد ئەوەشی گوت "کۆچی دوایی ئەو نووسەر و مێژوونووسە دوای ساڵ و نیوێک ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا دێت"

عەلی کەندی نووسەر و مێژوونووس، خاوەنی چەندین کتێبە وەک: ساڵنامەی کوردستان، کە ساڵانە چاپ و بڵاویدەکردەوە، مێژوونامە، ئینسایکلۆپیدیای مێژوونامە، فەرهەنگی رووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان، کورتەیەک لە مێژووی شارستانێکی کوردستان و جیهان، ئینسایکلۆپیدیای کوردستان و جیهان.

*لە ڕووداو وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.