شاندێکی ئەمەریکی و تورکی لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام کۆ بوونەوە
بەشی تورکیا- شاندێکی ئەمەریکی کە بۆ جاری دووهەم سەردانی تورکیا دەکەن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەگەڵ لیژنەی دانووستانکاری تورکیا لەبارەی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، كه پلان وایه به هه‌ماهه‌نگیی بنیاتبنرێت دووبارە دەستیان پێکردووە و درێژه‌ی ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌شی ئه‌مڕۆی كۆبوونه‌وه‌كان كۆتاییان هاتووه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه سبه‌ینێ له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت.
سەرچاوە: هابر 7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران