هاوسه‌رۆکی ته‌شکیلاتی HDP له پارێزگای ماردین ده‌ستگیر کرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا شه‌وانه عه‌لیم ئاماک هاوسه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له پارێزگای ماردینیان له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له دیاربه‌کر و داخڵبوون بۆ ماردین ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه کرا.
دادستێنی کۆماریی تورکیا له پارێزگای ماردین به بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی ئاماک له یه‌که‌مین کۆنفڕانسی ڕێکخستنی هه‌ده‌په له دیاربه‌کر په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ناوبراو کرده‌وه و ئاماک له کاتی داخڵبوونی بۆ شاری ماردین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی پارێزگای ماردینه‌وه ده‌ستگیر کرا.
شایانی باسه؛ پێشتریش پۆلیسی تورکیا به بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له سیاسه‌توانانی کورد له‌و کۆنفڕانسه‌ی هه‌ده‌په 5 چالاکوانی سیاسیی کوردی ده‌ستگیر کردبوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران