ئەردۆغان: تورکیا دەچێتە رۆژهەڵاتى رووبار‌ى فورات
بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند: هێرش دەکەنە سەر رۆژهەڵاتى رووبار‌ى فورات لە باکوورى سووریا کە لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکراتدایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لە وتارێکیدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمریکا و رووسیایان لەبارەى ئەو ئۆپراسیۆنەوە ئاگادارکردووەتەوە، بەبێ ئەوەى وادەى دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دیارى بکات.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشى چوونەتە عه‌فرین، جه‌رابلوس و ئه‌لباب و ئێستاش ده‌چنه رۆژهه‌ڵاتی فورات.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا له هاوپه‌یمانێتیی دژى داعش سه‌ردانی تورکیای کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر میکانیزمی دامه‌زراندنی ناوچه پارێزراوه‌که‌ی سنووری سووریا گفتوگۆی کرد.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران