خبر 2019-08-05 05:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو بۆمب هاوکات لە حەسەکە تەقینەوە

بەشی سووریا- تەقینەوەی دوو بۆمب لە ناوەندی شاری حەسەکە لە باکووری سووریا دوو قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن لە ناوەندی شاری حەسەکەدا دوو تەقینەوەی هاوکات ڕوویانداوە و بە هۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە گەڕەکی نشوا کە لە ناوەندی شاری حەسەکە هەڵکەوتووە سەرەتا بۆمبێک کە لەسەر ماتۆرسیکلت دانرابوو تەقیەوە و دوای چەند چرکەیێک تەقینەوەی دووهەم لە گەڕەکی مەشرەفیەی حەسەکە ڕوویدا. لە تەقنەوەی یەکەمدا کەسێک کوژرا و تەقینەوەی دووهەمیش بریندارێکی لێکەوتەوە و خەساری مادیشی بەدواوە بوو.

تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ ئەم دوو تەقینەوە ڕانەگەیاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.