كەشتیی ''ئالان كوردی'' 40 كۆچەر لە دەریادا رزگار دەكات
بەشی جیهان- كەشتیی "ئالان كوردی" تایبەت بە رزگاركردنی كۆچەران لە دەریادا، 40 كۆچەری نایاسایی لە خنكان رزگار دەكات و حكوومەتی ماڵتاش رەزامەندیی نیشان دا بۆ وەرگرتنی ئەو كەسانە و دابەشكردنیان بەسەر وڵاتانی ئەورووپادا.
کوردپرێس:
جۆزێف موسكات سەرۆك وەزیرانی ماڵتا رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی داواكاری ئەڵمانیادا، حكومەتی ماڵتا رێگەدەدات بە 40 كۆچەرە نایاساییەكەی نێو كەشتی ئەڵمانیا 'ئالان كوردی' بۆئەوەی بچنە بەندەرەكەیەوە.
وتیشی "حكومەتی ئەڵمانیا و كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا كاریان كردوە لەسەر دابەشكردنی تەواوی ئەو كەسانە بەسەر وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەوروپا و هیچ كۆچەرێكیش لە ماڵتا نامێنێتەوە".
كەشتی ''ئالان كوردی''ی سەربە رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەڵمانیا ''Sea Eye چاوی دەریا''یە و لەنێو دەریادا دەگەڕێت بۆ رزگاركردنی ئەو كۆچەرانەی مەترسی خنكانیان لەسەرە.
لەو چوارچێوەیەشدا هەفتەی رابردو لە كەناراوەكانی لیبیا 40 كۆچەری نایاسایی رزگاركرد، بەڵام رێگەی پێنەدرا بچێتە سنورە ئاوییەكانی ئیتاڵیاوە.
*لە نەوا وەرگیراوە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران