سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆبوونه‌وه‌یێک لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/8/2019 له دهۆک به‌ڕێوه چوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات برینی قوربانیانی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ساڕ‌ێژ بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فه‌راهه‌م كردنی ئاسایش له‌و ناوچانه‌ی به پێویست زانی.
لای خۆیەوە نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسی له سه‌ردانی مه‌یدانیی خۆی بۆ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال، ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هاتووه، جێگیركردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران