جێگری CHP: پێویسته تورکیا ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندی به به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بکات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌تحی ئاچیکعهل جێگری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له لێدوانێکدا به پێویستی زانیوه زووبه‌زوو ئه‌نقه‌ره پێوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی دیمه‌شقه‌وه بکات ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێکردنی سیاسه‌تی مامناوه‌ند و درێژماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌کانی تورکیا که ئێستا بۆته بابه‌تێکی حه‌یاتی و گرینگ.
ناوبراو گوتیشی: تورکیا بۆته گه‌وره‌ترین که‌مپی په‌نابه‌رانی ده‌روازه‌کانی ئه‌ورووپا. به‌و 40 ملیار دۆلار سه‌رفی په‌نابه‌ره سوورییه‌کان کراوه ده‌کرا حه‌له‌ب و هه‌موو شاره ڕووخاوه‌کانی سووریا نوێ بکرێنه‌وه و زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان فه‌راهه‌م بکرێت.
جێگری CHP زیادی کرد: تا ئه‌و کاته‌ی واز له سیاسه‌تی حه‌ماسی و گێچهڵسهری نه‌هێنین ئه‌و بابه‌ته یه‌کلا نابێته‌وه. تورکیا پێویسته زووبه‌زوو په‌یوه‌ندی به ئه‌سه‌ده‌وه بکات و سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان خێرا بکاته‌وه. مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ره‌کان پێویستی به ڕێککه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی و هاوکاریکردنی ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌یه بۆیه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت له جێگای خۆی واتا له سووریا به ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران