خبر 2019-07-31 14:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و شاندی سەربازیی ئەمەریکی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە، 31ی تەمووزی 2019، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتیی جەنەڕال گریگۆری کرودەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەم کۆبوونەوەیەدا، دوا رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا، هاوكات جەخت لە کاراکردنی مەیدانیی ھەرچی زووتری میکانیزمی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، کرایەوە.

شاندی ئەمەریکی دووپاتیان کردەوە، لە سەر هاوکاری کردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە نێوان یەکەکانی پێشمەرگەدا، بەردەوام دەبن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس کردنی حکوومەتی ئەمەریکا بۆ هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەش دا کە بە هۆی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هێندێک ناوچەی عێراقدا، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و گوتیشی: هێشتا داعش هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا، لە پێناو نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان، پێویستە هۆکارەکانی سەرھەڵدانی توندوتیژی لەناو ببردرێن، ئەو چەندەش بە رێگەی چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەریی و یەکتر قبوڵ کردن جێگیر دەبێت.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.