ھەرێمی كوردستان دەیەوێت لە سێكتەری تەندروستی سوود لە ئەزموونی ئوردن ببیینت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی ھەرێمی كوردستان دەیەوێت، لە سێكتەری تەندروستیی سوود لە ئەزموونی ئوردن ببیینت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ھەولێر كۆبوونەوەیێكی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و لایەنی پەیوەنەدیداری ئوردنی سەبارەت بە زیاتر پەرەپێدانی تەندرووستی ئەنجام درا.
کوردپرێس: كونسوڵی گشتیی ئوردن لە ھەولێر لەو بارەیەوە بە کوردستان24ی راگەیاندووە: "دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان لە سەرجەم بوارەكاندا پەرە پێبدەین، بە تایبەتی كەرتی تەندروستی و گەشتیاریی".
ھەیسەم ساڵح، كونسوڵی گشتیی ئوردن لە ھەولێر راشیگەیاند: "ئوردن بە یەكێک لە ئاراستە سەرەكییەكان دادەنرێت لە رووی گەشتیاریی تەندروستیەوە و ناوەندی یەكجار پێشكەوتووی ھەیە لەو بوارەدا".
ساڵانە زیاتر لە ملێۆنێک گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارەییەكانی هەرێمی کوردستان دەكەن و حکوومەتی هەرێمیش دەیەوێت ژمارەی گەشتیاران، لە رێگای هێنانی گەشتیاری تەندروستیی زیاتر بکات.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەشێكی زۆر لە ھاووڵاتیانی ناوخۆ و پارێزگاكانی عێراق بە مەبەستی چارەسەری پزیشكیی، روو لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەكەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران