فه‌یسبووک و ئینیستاگرام هه‌ژماری کچه‌که‌ی سه‌دامیان سڕییه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ر دوو كۆمپانیای فه‌یسبووک و ئینیستاگرام هه‌ژماری ڕه‌غد سه‌دام حسێن كچه گه‌وره‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراقیان سڕییه‌وه.
کوردپرێس:
ڕه‌غد سه‌دام حسێن له هه‌ژماری خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر) ڕایگه‌یاندووه: "بۆ شاره‌زایان و خۆشه‌ویستان... ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 25ی 7ی 2019 کۆمپانیاکانی ئینیستاگرام و فه‌یسبووک په‌یجه فه‌رمییه‌كانی ئێمه‌یان سڕیوه‌ته‌وه."
هه‌ر له نووسینه‌كه‌دا ڕه‌غد سه‌دام ده‌ڵێت: "تكامان وایه هه‌ر كه‌سێک ده‌توانێت یارمه‌تیمان بدات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یج و هه‌ژماره تا به سوپاسه‌وه پێكگهیشتمان هه‌بێت له‌گه‌ڵتان."
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ئارتیی عه‌ره‌بی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران