پارێزگاری سلێمانی داوای ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 29ی ته‌مووزی 2019 هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکۆنسووڵی نوێی ئێران له سلێمانی کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارێزگا سنوورییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ سلێمانی کرده‌وه و داوای کرد ئێران زه‌مینه‌ی ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزگایه‌ی باکووری عێراق فه‌راهه‌م بکات.
له دیداره‌که‌دا دوو لایه‌ن ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و سلێمانی له هه‌موو بواره‌کان به‌تایبه‌ت ئابووری و بازرگانی، جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتننامه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی گه‌یاندن کرده‌وه.
شایانی باسه شووشته‌ری پێشتریش له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ ببووه‌وه و له دیداره‌که‌دا سه‌ره‌ڕای پیرۆزباییکردنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی هه‌رێم له کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ته‌ئکیدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی پته‌و و به‌رده‌وامیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له چوارچێوه‌ی هاوبه‌شه فه‌رهه‌نگی و مێژوویی و ئایینییه‌کانی نێوان دوو وڵات کردبوو.
هه‌روه‌ها سه‌رکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی گڵکۆی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری کۆچکردووی عێراقی به سه‌ر کرده‌وه و تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر گڵکۆی مام جه‌لال دانا.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران