هه‌سه‌ده: بۆمبێک له‌سه‌ر ڕێگای کاروانی هێزه‌کانمان له حه‌سه‌که ته‌قییه‌وه
به‌شی سووریا- بۆمبێک له‌سه‌ر ڕێگای کاروانی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده له ناوچه‌یێکی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌که ته‌قییه‌وه که له ئه‌نجامدا برینداربوونی 14 که‌سی لێکه‌وته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆمبێک له‌سه‌ر ڕێگای کاروانی سه‌ربازیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له گوندی سه‌دا له ناوچه‌ی مه‌رقه‌ده هه‌ڵکه‌وتوو له شه‌دادیی پارێزگای حه‌سه‌که ته‌قییه‌وه که برینداربوونی 13 هێزی هه‌سه‌ده و هاووڵاتییێکی سڤیلی به‌دواوه بوو.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون بۆمبه‌که له کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی کاروانی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده ته‌قیوه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێلێکیش له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که دانرابوو و ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که باری ته‌ندروستیی 5 برینداری ڕووداوه‌که ناجێگیره.
تاکوو ئێستا هیچ گرووپێک به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌که‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران