خبر 2019-07-29 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دانیشتنی ڕۆژنامەوانیی پارێزەرانی ئۆجەلان:

ڕێگری کردن لە دیداری ئۆجەلان و پارێزەرانی سیاسییە نەک یاسایی

بەشی تورکیا- پاش ئەوەی کە دووبارە داوای پارێزەرانی ئۆجەلان بۆ دیدار لەگەڵ ناوبراو ڕەت کرایەوە، پارێزەران لە کۆبوونەوەیێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیان دا بە گۆڕینی ڕەویەکە لەچاو پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گەورەشاری ئیستامبۆڵ و ڕایانگەیاند: ڕێگری کردن لە دیداری ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرەکانی سیاسییە نەک یاسایی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەورۆز ئویسال یەکێک لە پارێزەرەکانی ئۆجەلان لە وتەکانیدا لەمبارەوە ڕایگەیاند: ڕێگری کردن لە دیدار لەگەڵ ئۆجەلان وەکوو هەمیشە سیاسیە و پێوەندی بە یاساوە نییە. بەداخەوە ئەم پڕۆسەیە تەنیا بە پرسێکی سیاسی دادەنرێت. بۆیەش ڕێگری کردن لە دیداری ئۆجەلان لە ڕووی خواستی شەخسی و سیاسییەوەیە.

نەورۆز ئویسال ئاشکرای دەکات: تەنانەت لە داخوازییەکانی ئەم دواییەماندا کە بۆ سەردانی ئیمرالی خستوومانەتە بەردەستی دادوەر وەڵامێکمان بە ئەرێ یان نا وەرنەگرتووە، ئەمەش لە حاڵێکدا کە قەدەغەی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان لە ئەیپرێلی 2019وە هەڵگیراوە.

مۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.