سه‌رکۆنسووڵی نوێی ئێران له سلێمانی گڵکۆی مام جه‌لالی به سه‌ر کرده‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی گڵکۆی سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له سلێمانی به سه‌ر کرده‌وه.
کوردپرێس:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 28ی ته‌مووزی 2019 مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران به یاوه‌ریی شاندێک له ئه‌ندامانی کۆنسووڵخانه و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌رکه‌کانی گڵکۆی مام جه‌لال سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراقی به سه‌ر کرده‌وه.
ناوبراو سه‌ره‌ڕای دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵکۆی مام جه‌لال له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌وری جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ په‌ره‌پێدان و پته‌وبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستانی به گرنگ و کارا وه‌سف کرد.
شایانی باسه؛ شووشته‌ری جێگای سه‌عدوڵڵا مهسعوودیانی گرته‌وه که چه‌ندین ساڵ وه‌ک سه‌رکۆنسووڵی ئێران له سلێمانی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران