وەزارەتی ناوخۆی تورکیا:
بەهۆی پێکدادن لەگەڵ جەندرمەی تورکیا شەش ئەندامی پەکەکە کوژران
بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە پارێزگای شرنەخ لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا بەهۆی پێکدادن لەگەڵ جەندرمەی تورکیا 6 ئەندامی پەکەکە کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس: لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هاتووە: له میانی به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی فه‌رمانده‌یی گشتی جه‌ندرمه‌ی شرنه‌خ، دوو ئەندامی دیکەی پەکەکە له چیای جودی له چالاكی خران، به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی کوژراوانی پەکەکە کە له چالاكی خراوه‌كان لە چیای جودی له شرنه‌خ و چیای ته‌ندوره‌ک له ئاگری گه‌یشته شه‌ش کەس.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستۆته سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌و ناوچانه.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران