ئایا شه‌ڕی نێوان تورکیا و په‌که‌که ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورد له هه‌رێمی کوردستانی لێده‌که‌وێته‌وه؟
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا که ساڵگاری له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له ده‌وروبه‌ری خاکی تورکیا و هه‌ندێک ناوچه‌ی سنووریی عێراق له ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ندیل ئه‌نجام دراوه له ئێستادا گه‌یشتۆته قووڵاییی 30 کیلۆمه‌تریی خاکی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی.
هێرشه ئاسمانییه‌کانی تورکیا دژی بنکه و باره‌گای په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان کوژرانی چه‌ندین هاووڵاتیی سڤیلی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی زۆری کورد دژ به تورکیا و هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی -که هاوپه‌یمانی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیایه- به‌دواوه بووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2019 فه‌رمانبه‌ری کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له هه‌ولێر درایه به‌ر ده‌ستدڕێژی گوله و شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و تورکیا قۆناغێکی نوێ ده‌ست پێ‌کرد. هه‌رچه‌ند په‌که‌که په‌یوه‌ندیی ئه‌و هێرشه به گرووپه‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه به‌ڵام ژماره‌یێک له لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و گرووپه ناڕازییه‌ی کورد -که پێشینه‌ی شه‌ڕی 40 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه- به ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌کیی هێرشه‌که ده‌زانن. ڕۆژی ڕابردوو دانپێدانانی تاوانباران به ئه‌نجامدانی هێرشه‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڵاو کرایه‌وه که تۆمه‌تباره‌که ده‌ڵێت پلان‌داڕێژی بۆ کوشتنی فه‌رمانبه‌ری کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له ڕیستوورانتی حوقه‌بازی هه‌ولێر له چیای قه‌ندیل (بنکه‌ی سه‌ره‌کیی په‌که‌که) ئه‌نجام دراوه.
فه‌رمانده‌یێکی باڵای کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که له دیمانه‌یێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان که ناوچه‌کانی باکووری عێراق و شوێنی پێکدادانی تورکیا و په‌که‌که له قه‌ندیل کۆنتڕۆڵ ده‌کات به هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کات. ئه‌م فه‌رمانده‌یه به پارتی که کۆنتڕۆڵی به‌شێکی زۆری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌سته‌وه‌یه و په‌یوه‌ندییێکی قووڵی ئابووری له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا بێلایه‌ن نه‌بێت ئه‌وا به‌ره‌وڕووی کاردانه‌وه‌ی توندی په‌که‌که ده‌بێته‌وه.
هه‌وال جه‌ماڵ ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی که‌جه‌که به گۆڤاری ئیراک ئۆیل ڕیپۆرتی وتووه: "ڕوون و ئاشکرایه که پارتی دیموکرات له به‌رانبه‌ر شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و تورکیا بێلایه‌ن نابێت."
ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی په‌که‌که که دیمانه‌یێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ گۆڤارێکی ئینگلیزی‌زمانی چاپی عێراق ئه‌نجام داوه هۆشداری ده‌دات که "په‌که‌که تا هه‌تایی ناتوانێت بێلایه‌ن‌نه‌بوونی (پارتی دیموکراتی کوردستان) قبووڵ بکات چوونکه ته‌حه‌مول و دان‌به‌خۆداگرتنی په‌که‌که حه‌دێکی هه‌یه."
گۆڤاره‌که ئیدیعا ده‌کات که په‌که‌که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان له ناو هه‌رێم چه‌ندین ڕێکخراوه‌ی نوێ له ناو خاکی هه‌رێم دامه‌زراندووه و نیسبه‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی نێوان په‌که‌که و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایێک و پێکدادانی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان و دروست‌بوونی بشێوه له هه‌رێم هۆشداری داوه.
گۆڤاری ئاماژه‌پێکراو هۆشداری داوه ئه‌گه‌ر هه‌وڵێک بۆ کۆنتڕۆڵی قۆناغی نوێی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و کورد له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام نه‌درێت هاوکێشه‌کان به‌ره‌و ئاقارێک ده‌ڕوات که مومکینه له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ که‌سدا نابێت به‌تایبه‌ت کورده‌کان له هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران