وه‌زیری کاری عێراق: زیاتر له 750 هه‌زار کرێکاری بیانی له عێراق کار ده‌که‌ن
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 27ی ته‌مووزی 2019 باسم عه‌بدولزه‌مان ڕه‌بیعی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی پارێزگای زیقاری باشووری ئه‌و وڵاته گوتی: له ئێستادا زیاتر له 750 هه‌زار کرێکاری بیانی له عێراق کار ده‌که‌ن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئاماری کرێکاری بیانی له وڵاته‌که‌ی وتیشی: ژماره‌ی کرێکارانی بیانی زۆر له‌و ژماره‌یه زیاتره که ڕێکخراوی کاری نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی پێ‌کردبوو سه‌باره‌ت به بوونی 750 هه‌زار کرێکار له عێراق.
وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق باسی له‌وه کرد که ده‌یانه‌وێت سیسته‌مێکی ڕێکخراو دروست بکه‌ن به مه‌به‌ستی یه‌کخستنی داتای زانیاریی کرێکارانی بیانی له عێراق که هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سیسته‌مه له پارێزگاکانی به‌سره، میسان، واست و زیقار له باشووری وڵات ڕێکده‌خرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که کار ده‌که‌ن بۆ سنووردارکردنی هاتنی کرێکارانی بیانی به جۆرێک له‌و ژماره‌یه‌ی ئێستاش ده‌بێت نیوه‌ی کرێکاره‌کان له ده‌ستی کاری ناوخۆ بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران