ئه‌لجه‌زیره: دۆخی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ڕسکاوه‌ته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێمی کوردستان ساڵی 2014 به دوای دابه‌زینی زۆری نرخی نه‌وت، هێرشی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی باکووری عێراق و هه‌روه‌ها بڕینی بودجه‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی ئابووری بوویه‌وه به شێوه‌یێک که ده‌وڵه‌ت نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش بدات و زۆربه‌ی خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی زۆربه‌ی مه‌ترسییه‌کان ڕێگای کۆچ‌کردن به‌ره‌و ئه‌ورووپایان گرته به‌ر.
له ئێستادا هه‌رێمی کوردستان دۆخێکی هێوری هه‌یه و به‌شێک له به‌شه‌بودجه‌که‌ی بریتی له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌نێردرێت و داعشی ڕێکخراوه‌یی نییه و هه‌ولێر ڕۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ ده‌ره‌وه ده‌نێرێت که نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت زیاتر له 50 دۆلاره.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به دۆخی خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و باس له ئومێده‌واری خه‌ڵک به باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری به‌تایبه‌ت پاش هاتنه سه‌ر کاری کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رکردایه‌تیی مه‌سروور بارزانی ده‌کات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لجه‌زیره له ئێستادا زیاتر له یه‌ک ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆرینه‌ی مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌تی نوێش به‌ڵێنی داوه مووچه دواکه‌وتووه‌که‌یان بدات هه‌رچه‌ند واده‌که‌ی هێشتا ڕانه‌گه‌یێندراوه.
بازرگانان و چالاکوانانی ئابووری به‌تایبه‌ت که‌رتی بیناسازی باس له ڕه‌ونه‌قی ئابووری و ده‌ست پێکردنی چالاکی له پڕۆژه‌کانی بیناسازی و پیشه‌ییی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
ئه‌لجه‌زیره له ئه‌نجامدا ده‌نووسێت: به ئاشکرا ڕه‌ونه‌قی ئابووری و باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری لانیکه‌م له هه‌رێمی کوردستان ده‌بینرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران