سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق كۆ بووه‌وه
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌كه‌یان به ده‌رفه‌تێكی باش زانی تا بتوانن چاره‌سه‌ر بۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كان و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كه له بهرژەوهندیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا بێت، كۆک بوون.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 25/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و لیژنه‌ی باڵای هاوبەشی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالى كرد كه هه‌وڵه‌كانیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی هه‌ردوولا نیشان دا و وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و یەک تیمی، دووپاتیشی كرده‌وه كه تێڕوانین و بڕیاری هه‌رێمی كوردستان دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره له چوارچێوه‌ی عێراق و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كه ببێته هۆكاری سه‌قامگیری و به‌رەو پێشبردنی په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نیشان دا و پوختهیێكیشیان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال و تێڕوانینی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، خسته‌ڕوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران