خبر 2019-07-25 12:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی پیرۆزبایی لە گۆڕان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەكات و ڕۆڵی بزوتنەوەكە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێم بەرز دەنرخێنێت.

کوردپرێس: لە پیرۆزباییەكەدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە ئاماژە بەوە كراوە، رەوشی گرنگ و هەستیاریی ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە وا پێویست دەكات زیاتر سوور بین لەسەر هاوخەباتی و تەبایی بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانمان.

پارتی هیواشی خواستووە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا بناغەی ئەو هاوپەیمانێتی و هەماهەنگییەكی نێوانیان پتەوتر و بەهێزتر بكەن لەپێناو دابین كردنی ئاییندەیێكی گەشتر بۆ هەرێمی کوردستان.

لە بەشێكی تری پیرۆزباییەكەی پارتیدا هاتووە، ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرنامەكانی بۆ بەهێزكردنی قەوارەی سیاسیی هەرێم و دامودەزگا شەرعییەكانی و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی، مایەی خۆشحاڵی و ئاماژەی دڵسۆزانەی بزووتنەوەكەیە بۆ بەدیهێنانی مافە هاوبەشەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.