خبر 2019-07-25 08:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بنکه‌ی پۆلیسی دیاربه‌کر کرایه‌ ئامانج

به‌شی تورکیا- بۆمبێکی ده‌ستکرد له‌ بنکه‌ی پۆلیسی دیاربه‌کر ته‌قییه‌وه‌ که‌ برینداربوونی 4 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون بۆمبێکی ده‌ستکرد له‌ بنکه‌ی پۆلیسی دیاربه‌کر ته‌قییه‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدانی برینداربوونی 4 که‌س له‌وان خه‌ڵکی سڤیلی به‌دواوه‌ بوو.

ڕۆژی ڕابردوو که‌سانێکی نه‌ناسراو که‌ ده‌موچاوی خۆیان داپۆشیبوو سه‌ردانی بنکه‌ی پۆلیسی شوهه‌دا له‌ گه‌ڕه‌کی شه‌هاده‌تی ناوچه‌ی ینی شه‌هیری سه‌ر به‌ دیاربه‌کریان کرد و چه‌ندین بۆمبی ده‌ستکردیان به‌ره‌و بنکه‌که‌ هاویشت که‌ برینداربوونی 4 که‌س له‌وان خه‌ڵکی سڤیلی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌ دوای هێرشه‌که‌ هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا 2 تاوانباری هێرشه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد که‌ سه‌ر به‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.