ئه‌گه‌ر تورکیا ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بکاته ئامانج کۆنتڕۆڵکردنی داعشه دیله‌کان قورس ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی ههجۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کاروباری ناوخۆییی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا باسی له جووڵه سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا له سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته کرد و ڕایگه‌یاند: پاش شکستهێنانی داعش له سووریا هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زیادی کردووه. ئه‌گه‌ر تورکیا ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بکاته ئامانج ڕاگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی هه‌زاران دیلی داعش کارێکی ئاسان نابێت. تورکیا ئارامیی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت و له ڕێگای هه‌ڕه‌شه و کرده‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش له باکووری سووریا چڕ ده‌که‌نه‌وه.
حه‌جۆ باسی له‌وه‌ش کرد: ده‌وڵه‌تی تورکیا پلانی له دژی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا داڕشتووه و هه‌وڵ ده‌دات ده‌وڵه‌تی عوسمانی ببووژێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌مه‌ش که ئاسایشه‌که‌ی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی بۆته‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌کات و هه‌نگاوی جدی ده‌نێت. هه‌موو که‌س ده‌زانێت که ئیداره‌ی خۆسه‌ر هیچ پێشێلکارییێکی له‌سه‌ر سنووره‌کانی تورکیا ئه‌نجام نه‌داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران