وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا:
لیژنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا هه‌نگاوه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو هه‌ڵێنا
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ئاشکرای کرد که لیژنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا هه‌نگاوه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا ده‌ست پێ‌کرد.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که لیژنه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا- ئه‌مریکا هه‌نگاوه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ده‌ست پێ‌کرد.
له به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیادا هاتووه: دوای ڕێککه‌وتنی خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌گه‌ڵ جه‌یمز جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا به‌رپرسانی سه‌ربازیی دوو وڵات له قه‌باره‌ی لیژنه‌ی سه‌ربازیدا هه‌وڵه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراوی باکووری سووریا ده‌ست پێ‌کرد و هه‌ڵێنانی هه‌نگاوه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنی به‌رنامه‌که له وه‌زاره‌تخانه‌ی به‌رگریی تورکیادا ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران