ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له حه‌سه‌که ته‌قییه‌وه/ سێ کەس بریندار بوون
به‌شی سووریا- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له شاری حه‌سه‌که‌ی باکووری سووریا ته‌قییه‌وه که برینداربوونی سێ که‌س له‌وان هێزێکی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)ی لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2019 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له نزیکه‌ی بنکه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی YPG له گه‌ڕه‌کی خیورانی شاری حه‌سه‌که‌ی باکووری سووریا ته‌قییه‌وه که له ئه‌نجامدا برینداربوونی سێ که‌س له‌وان هێزێکی یه‌په‌گه و دوو هاووڵاتیی سڤیلی لێکه‌وته‌وه که برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌ته‌نی له ناوه‌ندی حه‌سه‌که کران.
شایانی باسه؛ له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاستی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریا دیموکرات- یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل به‌رز بۆته‌وه که باس له چالاکیی شانه نوستووه‌کانی داعش و تێوه‌گلانیان به ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستییه‌کانه‌وه ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران