نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا کۆ بوویەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ سیر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویكلس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان کۆ بووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ''دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستووريى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و راهێنان به‌هێزی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامیی ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێكرا".
شاندی میوان پیرۆزباییى دهستبهكاربوونيان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایيی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له بوار جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تووندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران