خبر 2019-07-16 09:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەربازێكی توركیا لە باکووری عێراقدا كوژرا

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کوژرانی سەربازێكی وڵاتەکەی لە باکووری عێراقدا كوژرا ئاشکرا دەکات و هۆکارەکەشی ڕادەگەیێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند: سەربازێک لە "باكووری عێراق" لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" بە سەختی برینداربووە و وێڕای هەوڵەكانی پزیشكەكان، نەتوانراوە رزگار بكرێت و گیانی لەدەست داوە.

توركیا ژمارەیێک سەربازگە و خاڵی چاودێریی سەربازیی لە هەرێمی كوردستان و ناحیەی باشیک هەیە و بەردەوامیش لە رێی فڕۆكە جەنگییەكانییەوە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات و رووبەڕووی پەكەكە دەبنەوە.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.