ئاگر له به‌نده‌رێکی نه‌وتیی به‌سره که‌وته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی خۆجێیی به‌سره ده‌ڵێت: ئاگر له به‌نده‌رێکی نه‌وتیی ئه‌م پارێزگایه‌ی باشووری عێراق که‌وته‌وه که برینداربوونی ژماره‌یێک له فه‌رمانبه‌رانی به‌نده‌ره‌که‌ی لێکه‌وته‌وه.
کوردپرێس:
ماڵپه‌ڕی ئهلغهدپرێس له زاری سه‌رچاوه‌یێکی خۆجێیی پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراقه‌وه ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی ته‌مووزی 2019 ئاگر له به‌نده‌رێکی نه‌وتیی ئه‌م پارێزگا نهوتخێزه که‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌که که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت زیادی کرد: ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که له شوێنی نیشته‌جێبوونی فه‌رمانبه‌رانی به‌نده‌ری نه‌وتیی به‌سره ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یێک له فه‌رمانبه‌ران بریندار بوونه که ئاستی سووتانه‌که‌یان جیاوازه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران