خبر 2019-07-16 06:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان:

لەسەر ئاستی هەرێم گەندەڵی لەسەرجەم بوارەکاندا بوونی هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند لەسەر ئاستی هەرێم گەندەڵی لەسەرجەم بوارەکاندا بە وەزارەتی پێشمەرگەشەوە بوونی هەیە، بەڵام هیچ کەسێک هەوڵی دۆزینەوە و چارەسەرکردنی نەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ڕەنگە هەنگاوی زۆر گەورەیان نەنابێت بۆ لە ناوبردنی گەندەڵی بە یەکجاریی و تائێستاش لێکۆڵینەوە نەکراوە و هیچ کەسیش سەردانى نەکردوون بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوە دەربارەی گەندەڵییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بکات.

جەبار یاوەر، دەڵێت: " لە وەزارەتی پێشمەرگە، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەمان هەیە، هەروەها دیوانی چاودێریی دارایی حکوومەتی هەرێممان هەیە، دەستەی دەستپاکیش هەیە خۆ ئەمانە دەتوانن دۆسیەی گەندەڵی دەربخەن، بەڵام بۆچی نایکەن"؟

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانى هەرێم خۆیان چەندین جار دانیانناوە بەوەى لە ماوەى حوکمڕانییاندا لە هەرێمى کوردستان لە ٢٨ ساڵى ڕابردوودا شەفاف نەبوون و گەندەڵى تەواوى جومگەکانى وڵاتى گرتووەتەوە و هەرچەندە چەندین لیژنەیان لەبارەوە بۆ دروستکراوە، بەڵام نەتوانراوە بنەبڕبکرێت.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.