عه‌بدولمه‌هدی بۆ مه‌سروور بارزانی: هه‌رچی زووه هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان بنێین
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی ته‌مووزی 2019 له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پیرۆزبایی له مه‌سروور بارزانی کردووه و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خواستووه و ڕای‌گه‌یاندووه: "ئومێده‌وارین هه‌رچی زووتر به کرده‌وه ده‌ست به هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان بکرێت. به‌یه‌که‌وه هاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ی تواناکانمان بخه‌ینه ئاراسته‌یێک که به سوود و قازانجی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بێت به‌گشتی و خزمه‌تێکی شایسته‌ی هاووڵاتییان بکرێت".
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16-7-2019 مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بکات و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆمار، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیران و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بکه‌ن له‌وانه‌ش پرسی ناوچه کوردستانییه‌کان، نه‌وت و بودجه.
شانده‌که به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌سروور بارزانی پێکهاتووه له وه‌زیرانی داد، پێشمه‌رگه، ناوخۆ و دارایی و ئابووری.
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران