توركیا 107 كۆچه‌ری نایاساییی ده‌ستگیر كرد و به‌بڕی 34 هه‌زار دۆلار سزای داون
بەشی تورکیا- له پارێزگای ئادانای توركیا، 107 كۆچه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كران، كه به شێوه‌یێكی نایاسایی چووبوونه نێو خاكی توركیاوه.
کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، 107 كۆچه‌ره‌كه له میانی زنجیره‌یێک ئۆپه‌راسیۆنی تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی كۆچه‌ران و بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه له پارێزگای ئادانا ده‌ستگیر كراون.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م كۆچه‌ره‌كان، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانستان، پاكستان و ئێرانن به 34 هه‌زار دۆلار سزا دراون.
دوای ده‌ستگیركردنیشیان، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له پارێزگای ئادانا كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی‌ی پێویست له‌باره‌یانه‌وه بگیرێته به‌ر.
بۆچوونی بەکارهێنەران