فه‌رمانده‌ی گشتیی ئەرتەشی ئێران: توانای گورز وهشاندنمان له دوژمن وێرانكه‌ر ده‌بێت
به‌شی ئێران/ کوردی- فه‌رمانده‌ی گشتیی ئەرتەشی ئێران ڕایگه‌یاند: له کاتی ده‌ستپێکردنی هێرشی دوژمن‌دا به‌رگری ده‌که‌ین و توانستی گورزلێدانی ئێمه پاش ده‌ستپێكی هێرشی ده‌ستدرێژكاران وێرانكه‌ر ده‌بێت.
کوردپرێس:
ئه‌میر سه‌رله‌شکه‌ر سه‌یید عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتیی ئەرتەشی ئێران گوتی: ئێمه ده‌سپێكه‌ری هیچ شه‌ڕیک نه‌بووین و نین به‌ڵام هێزی هێرشبه‌رانه و توانستی گورزلێدانی ئێمه پاش ده‌ستپێكی هێرشی ده‌ستدرێژكاران وێرانكه‌ر و مایه‌ی په‌شیمانیان ده‌بێت.
عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی زیادی کرد: هه‌لومه‌رجی ئه‌وڕۆكه‌ی جیهان و ناوچه ئاماده‌ییی زیاتر له جارانی پێویسته و تا ئاماده‌ییی ڕهزمیمان له سه‌رتر بێت توانستی به‌رگری و هێرشی پاش به‌رگریی سه‌ره‌تاییمان زیاتر ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه له به‌ره‌ڤانی پیرۆزدا جارێک به جیهانمان سه‌لماند كه پێداگرین له سه‌ر ئامانجه‌كانمان و ئێستاش زۆر به هێزتر له‌و كاته له پاراستنی ئامانجه‌كان و به‌رگری له گه‌ل و وڵات ناكشێینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران